دەترسم توشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بوبم!

تەندروستی

22/04/2021     ژمارەی بینراو 308

دەترسم توشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بوبم!

ڕاچڵه‌كین-

یەکێک لەو حاڵەتە بەربڵاوە دەرونیانەی کە هەیە بریتییە لەوەی کە تاک وادەزانێت توشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووە یان دەترسێت و قەلەقە لەوەی کە توش ببێت.

ئەگەر نەخۆش مێشکی بەو بابەتە پڕبوەوە و بەردەوام بیریلێکردەوە و بەدوای ئەوەدا گەڕا کە بزانێت نەخۆشە یان نا، بەو هۆیەشەوە سەردانی چەندین پزیشکی کردووە و هەمویان دڵنیاییان داوە کە هیچ نەخۆشییەکی نییە، ئەوە لەم کاتەدا بە نەخۆشی دەروونی هەژماردەکرێت و پێویستی بە چارەسەر هەیە.

لە وڵاتی ئێمەدا ئەو نەخۆشانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە، زۆربەی کات قەلەقن سەبارەت بەوەی کە توشی نەخۆشی ئایدز ببن یان توشی نەخۆشی شێرپەنجە ببن، لەکاتێکدا کە چەندین پشكنینیان کردووە و هەموو پشكنینه‌كان پاکن.

کەسەکە بەهۆی ئەو قەلەقی و ترسەوە، توشی نیشانەکانی قەلەقی دەبێت وەکو دڵەکوتە، بێئۆقرەیی، بێهێزی، تێکچونی تەرکیز، گێژبوون، لەوانەشە توشی خەمۆکی ببێ بەو هۆیەوە.

 بەرهەم حەیدەر- خوێندکاری پزیشکی دەروونی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن