راچڵەکین- سپۆرت
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی ٣٢ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی خیتافیدا تۆمارکرد بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ و تیایدا لیۆنێل مێسی دوو گۆڵی کرد.
جگە لە مێسی هەریەک لە رۆناڵد ئارۆخۆ و گریزمان و سۆفیان چاکالا "بە هەڵە لە خۆیان" سێ گۆڵەکەی تریان تۆمارکرد و بارسایان سەرخەست.
هەر لە یارییەکانی ئەم گەڕەدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش سەرکەوتنی بەدەستهێنا و پێگەی خۆی لە لوتکەدا قایمتر کرد. بارساش هەر لە پلەی سێیەمدایە و یارییەکی دواخراویشی هەیە.
گۆڵەکان: