ئەو خۆراكانەی باشترە بخورێن پێش و پاش وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا چین؟

هەمەڕەنگ

24/04/2021     ژمارەی بینراو 493

راچڵەكین-

پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ئاماژە بەوەدەكات، ئەو كەسانەی بەنیازن ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەربگرن پێویستە كۆمەڵێك خۆراك بخۆن و پاش وەرگرتنی ڤاكسینەكەش باشترە خۆیان لەژەند جۆرێك خواردن و خواردنەوەیەك بپارێزن.

د. كامەران رەسول ژاژڵەیی، دەڵێت، لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی ئەو هاونیشتمانیانەی كە پێكوتەی دژەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا وەردەگرن، ئەوپرسیارە دەكرێت كە كامانەن ئەو خۆراكانە باشترە بخورێن و كام جۆرانەن كە باشترە نەخورێن، وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەیە:

١ - خواردنەوەی زیاتر لە هەشت پەرداخ لەئاو ڕۆژی پێش كوتان و زیاتر لە دە پەرداخ لە ڕۆژی كوتان و ڕۆژانی دواتر لە نێوان ژەمەكان. 
٢ - دوور كەوتنەوە لە خواردنی قوتوو و ئامادەكراو. 
٣ - خواردنی سەوزە ومیوەی هەمەجۆر و ڕەنگ جیاواز ڕۆژانە دوو بۆ چوارجار پێش و پاش ڤاكسینەكە. 
٤ - نەخواردنی شیرینی وئیشی هەویر و خواردنەوە گازییەكان و وزەبەخشەكان و كحولییەكان. 
٥ - خواردنی دانەویڵە تەواوەكان و پاقلەمەنییەكان و ماسی و گۆشتی پەلەوەر و چەرەس و شیرەمەنی. 
٦ - نووستن لانی كەم حەوت سەعات شەوی پێش كوتان و شەوانی دوای وەرگرتنی ڤاكسینەكە. 
٧ - خواردنی سووكە ژەمێك یەك بۆ دوو سەعات پێش ڤاكسینەكە وەك نان وماست یا كوپێك شیر. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن