دەڵێی مەیمونی باتا-یت؟

هەمەڕەنگ

25/04/2021     ژمارەی بینراو 596

راچڵەكین-

لە سلێمانیدا لە ساڵانی شەستەكانەوە هەتا ئێستا دەستەواژەیەك بەكاردەبرێت وەك و پلار و توانج ،بۆ كەسانێك كە هاروهاج و جموجۆڵیان زۆر بێت ،یان بۆ كەسانێك كردەیەكی قێزەون بكەن،یان  ڕوخسارێكی كەمێك ناشیرینیان ی هەبێت..
دەستبەجێ ئەم گوزارەیان پێ دەوترا
 دە دانیشە ئەڵێی "مەیمونی باتەیت"
دەموچاوت لەمەیمونی باتا ئەچێت..

بەڵام ئایا ئەبێ "مەیمونی باتا" چی بێت، بۆچی ئەو دەستەواژەیە لەكوێوە ژێدەری گرتووە..
بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا كۆمپانیای پێڵاوی باتا لە  ساڵی 1932 كارگەیەكی خۆی لەعێراقدا لە شاری بەغدا دامەزراند،واتا دوای 36ساڵ لە دروستكردنی باتا ،پێڵاوی باتا هاتە عێراقەوە..
 بەڵام ساڵی ١٩٦٤ ئەو كۆمپانیایە بەفەرمی شتومەكەكانی خۆی خۆماڵیكرد، لەژێر ناونیشانی(الشركە العامە للصناعات الجلدیە والاخژیە)٠
باتا دەكەوتە شەقامی مەولەوی لە تەنیشت دەرمانخانەی كاوە،بەرامبەر بازاڕی زێوەر لەشانی چەپ و لەلای راست بەرگدرووی جوتیار و هەموویان پشتیان بە مەیانی دارەكەی حەمامی قشڵە بوو كە ئێستا بە بازاڕی دەبۆكەیە،باتەكە بەرامبەر دوكانی حاجی ملا شریف ی سەعاتچی بوو.
 بەڵام باتەی جادەی سجن و شەقامی پیرەمێردی ئێستا لەلایەن كاك بەهادینی فایەق ی رەشید گۆمڵەیی یەوە بەرێوە دەبرێت و ئێستاش بەردەوامە
لە سەرەتایی پەنجاكاندا بەشێكی لە شاری سلێمانی لە شەقامی مەولەوی كردەوە.كەیەكەم  بریكاری وەرگرتنی باتا خوالێخۆش بێت كاك "ئاوڕەحمان مام مەجی حاجی قادر" بوو ناسراو بوو بە ئاوڕەحمانی باتە..دواتر لە ساڵی 1967لە بەغداد فەرعێكی تری كردوە..
♦مەیمونی باتا چی بوو؟
بەسەرهاتی ئەم مەیمونە دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی شەستەكان.
دەستەواژەی ئەم مەیمونەی باتا یە لەوەوە پەیدابوو..
لە ساڵی كۆتاكانی شەستەكاندا دەنگۆی زیاتر بڵاوبووە،مەیمونێكی ئەلیكترۆنیان لە ناو جامخانەی پێشانگاكەدا دانابوو، پێڵاوێكی بەدەستەوە بوو جوڵەی پێدەكرا،كەئەم مەیمونە لەزۆربەی پێشانگاكانی باتادا هەیە لە جیهاندا،بۆ ڕاكێشان و سەرەنجی كڕیارەكان،خەڵكی بەدیارییەوە دەوەستان و پێدەكەنین بۆ ئەو سەردەمە شتێكی دەگمەن و ناوازە بوو،بۆیە مناڵان كاتێ كە دەچوون بۆ بازاڕ گڕویان دەگرت هەتا بتوانن بچن سەردانی مەیمونەكەی باتا بكەن..
مەسەلەی دانانی مەیمونەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ماوەیەك كۆمپانیای باتا،كەمێك گەندەڵی لەشتومەكەكانیدا كرد،بۆیە ماوەیەكی زۆر كەم بازاڕی و كەم فرۆشیاری ڕووی لەو كۆمپانیایە كردو،بۆ قوتار بوون داپۆشینی ئەو كەموكوڕیە گەورەیە، لەو نەهامەتی كەمفرۆشیی و كێشەیە،وێنەی ڕیكلامێكی گەورەی مەیمونیان دروستكرد،لەگەڵ مەیمونێكی ئەلیكترۆنی لەناوەڕاستی جامخانەكەدا دەنا و هەڵیان دەواسین.
هەتا كڕیارەكان سەرلەنوێ بەلای بازاڕی خۆیاندا ڕابكێشنەوە.
هەرچەندە مەیموونەكە ‌كلك درێژەكەی لەناو جامخانەی پێشانگاكەدا دەجوڵاند و دەكەوتە سەما و قونەقون،هەڵبەز و دابەزی دەكرد،كڕیارەكان زیاتر سەرەنجیان دەدا و قاقا پێدەكەنین و باشتر لە دەوری خڕ دەبوونەوە..بەڵام مەیمونەكە نەیتوانی جارێكی تر بازاڕ گەرمی بۆ كۆمپانیای باتا دروستبكاتەوە..
♦باتا چییە؟
 جۆرە پێڵاوێكی بەناوبانگی كۆمپانیای باتا بوو،
♦ناوی پێڵاوی باتا لە چیەوە ھاتووە ؟! 
ناوی پێڵاوی باتا وەرگیراوە لە ناوی دامەزرێنەری كۆمپانیای باتا ( تۆماس باتا - Tomas Bata ) كە لە ساڵی ( 1894 ) دا ( تۆماس باتا ) بە ھاوكاری براكەی ( Antonin ) و خوشكەكەی ( Anna ) كۆمپانیای باتای بۆ دروست كردنی پێڵاو ، لە گوندی ( زلیــــــن ) باشووری كۆماری ( چیك ) دامەزراند .
♦ئێستا بارەگای سەرەكی كۆمپانیای باتا دەكەوێتە شاری ( لوزان - سویسرا ) .
 ♦كۆمپانیای باتا سەرجەم بەرھەمەكانی دەنێرێتە پتر لە 70 وڵات و بنكەی لە 27 وڵاتی جیاجیا دنیادا ھەیە، 5هەزار بازاڕی لە جیهاندا هەیە..ڕۆژانە زیاتر لە یەك ملیۆن  كڕیاری هەیە.
♦كۆمپانیای باتا ، ناوی لە كتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆماركراوە،بە پڕفرۆشترین جوت پێڵاوی كە  ( 14 ) بلیۆن جووت پێڵاو لەماوەی ( 126 )  ساڵ فرۆشراوە..
♦لە ئێستادا نزیكەی ( 30.000 ) كارمەندی ھەیە و جگە لە بەرھەمھێنانی پێڵاو ، جل و بەرگ و ئێكسسواراتیش بەرھەم دەھێنێت .
تێبینی وشەی پاتە كە لەكۆندا بە پێڵاوی لاستیك دەوترا و ئێستاش هەر وای پێدەوترێت..،چاوگی وشەكه لە باتا وە وەرگیراوە..

ئا/ داناز عەبدولڕەحمان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن