ناتۆ هێزەكانی لە ئەفغانستان كشاندەوە

جیهان

29/04/2021     ژمارەی بینراو 174

راچڵەكین –

هاوپەیمانی ناتۆ وەك پێشتر بڕیاری لێدابوو، دەستیكرد بە كشاندنەوەی هێزەكانی لە ئەفغانستان و بەگوێرەی رێككەوتنێكیش لەگەڵ ئەمریكا، ئەو وڵاتە كشاندنەوەی هێزەكانی بۆ سەرەتای مانگی تەموز دوادەخات.

ئەمڕۆ 29-4-2021، هێزەكانی ناتۆ بەشێك لە هێزەكانی خۆی لە ئەفغانستان كشاندەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو پلانەی كە دایانناوە بۆ كشانەوەی تەواوی هێزەكانیان لەو وڵاتە.

بەرپرسێكی ناتۆ ئاشكرایكردووە، كشاندنەوەی هێزەكانیان لە ئەفغانستان، بەپێی پلانێكی بەرنامەبۆداڕێژراو دەبێت و كە هەماهەنگییەكی تەواو لەنێوان وڵاتانی ئەندامی رێكخراوەكە كراوە، لەوانەش ئەمریكا كە بیڕیاریداوە كشاندنەوەی هێزەكانی لە رۆژی 1-7-2021 دەستپێبكات.

لەچەند رۆژی رابردوودا، یەنس ستۆلتنبۆرگ سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاندبوون لەچەند مانگی داهاتوودا كۆتایی بە مانەوەی هێزەكانمان لە ئەفغانستان دەهێنین.

بەپێی زانیارییەكان، لەئێستادا ئەمریكا تەنها دوو هەزارو 500 سەربازی لە ئەفغانستان ماوە، پێشتریش ژمارەیەكی زۆری لە هێزەكانی لەو وڵاتە كشاندبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن