نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا به‌رناكه‌ون
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی شریتێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هندستان ژماره‌ی توشبووان ئه‌وه‌نده زۆر بووه نه‌خۆشخانه‌كان به‌رناكه‌وێت و ته‌نانه‌ت ئۆكسجین ده‌ست ناكه‌وێت بۆ توشبووان به‌كاربهێندرێت له‌به‌ر ئه‌وه زۆرینه‌ی نه‌خۆشه‌كان ده‌خنكێن.
له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا ته‌نها له هندستان 17 ملیۆن توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و زیاتر له 200 هه‌زار حاڵه‌تی مردن هه‌بووه.