هێرشی مووشەكی كرایە سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە بەغدا

عێراق

02/05/2021     ژمارەی بینراو 262

راچڵەكین –

هێرشێكی مووشەكی كرایەسەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، لەناو بنكە سەربازییەكەش زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدرێت.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عیراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 2-5-2021، دوو مووشەكی جۆری كاتیۆشا لەناوچەیەكی نادیارەوە ئاراستەی بنكەی سەربازیی ئەمریكا لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كرا، یەكێك لە مووشەكەكان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە پێكراوەو ئەوی دیكەش لەنزیك بنكەكەدا كەوتووەتە خوارەوە.

تائێستاش زیانەكانی هێرشە مووشەكییەكە ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن