وڵاتێكی عەرەبی نوێژی جەژن قەدەغە دەكات

جیهان

02/05/2021     ژمارەی بینراو 222

راچڵەكین –

سوڵتاننشینی عومان وەك یەكەمین وڵاتی عەرەبی، بڕیاریدا نوێژی جەژن لە مزگەوتەكان قەدەغە بكات و لەرۆژانی جەژنیشدا رێگە بە هیچ گردبوونەوەو سەردانكردنی شوێنە گشتییەكان نەدات.

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا لە سوڵتاننشینی عومان، بڕیاریدا لەچوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا، ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتەكان قەدەغە بكات.

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عومان بڵاویكردووەتەوە، جگە لە قەدەغەكردین ئەنجامدانی نوێژی جەژن، بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی هەموو جۆرە گردبوونەوەیەكی هاووڵاتیان لە رۆژانی جەژنی رەمەزان و رێگریكردن لە چوونیان بۆ شوێنە گشتییەكانی وەك پارك و كەناراوەكان.

عومان لەسەرەتای مانگی رەمەزاندا، بڕیاریدا نوێژی تەراویح لە مزگەوتەكان نەكرێت و هەركەسێكیش سەرپێچی لە بڕیارەكە بكات، بە توندترین شێوە سزا بدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن