هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له هندستان ئاشكرابوو
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پێنج زانا كه وه‌ك تیمێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هندستان كۆكراونه‌ته‌وه بۆ ئاشكرا كردنی هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هندستان سه‌لماندویانه كه سه‌ره‌تای مانگی 3 ی ئه‌مساڵ هۆشداریانداوه‌ته‌وه هاوڵاتیان له ده‌ركه‌وتنی شریتێكی نوێ و مه‌ترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان به‌ڵام كه‌س گوێی پێ نه‌داوه و حكومه‌تیش له‌و كاته‌دا كه‌ره‌نتینه‌ی ڕانه‌گه‌یاندوه كه ده‌بوو بیكردایه.
له ڕێوڕه‌سمێكی ئاینیدا له چه‌ند مانگی ڕابردوو ملیۆنه‌ها هاوڵاتی هندی بێ ده‌مامك كۆبوونه‌ته‌وه و له‌و كۆبوونه‌وه سیاسیانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران" ناریندا مودی" و سیاسه‌ت مه‌داره‌كانی دیكه ڕێكیان خستوه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی كۆبوونه‌ته‌وه بێ په‌یڕه‌وكردنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی و له هه‌مان كاتدا ده‌یان هه‌زار جوتیار له ده‌وروبه‌ری دلهی خۆپیشاندانیان دژی ڕه‌فتاره نوێكانی حكومه‌ت له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵی كردوه.
هندستان كه به‌دووه‌م وڵاتی قه‌ره‌باڵغ له‌ڕووی چڕی دانیشتوان داده‌نرێت ئێستا شه‌پۆلێكی نوێی ڤایرۆسه‌كه ڕوی تێكردوه و هاوڵاتیان و كه‌رتی ته‌ندروستی خستۆته دۆخێكی زۆر مه‌ترسیدار.