هەولێر.. ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لەماڵی خەزووری كردبوو دەستگیركرا

کوردستان

03/05/2021     ژمارەی بینراو 194

راچڵەكین –

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی لەماڵی خەزووری كردبوو.

بەگوێرەی راگەیندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ 3-5-2021، بنكەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (پ.ن.ا) قۆڵبەست كرد، كە بە چەكێكی جۆری كلاشنكۆف تەقەی لە ماڵی خەزووری كردبوو.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا، دەستبەسەر ئەو چەكەشدا گیرا كە تەقەی پێكردبوو، بەپێی هەردوو ماددە (7)ی توندوتیژیی خێزانی و (431) لە یاسای سزادانی عیراقی، ڕاگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن