داعش هێرشی كردە سەر حەشدی شەعبی.. كوژراوو بریندار هەیە

عێراق

03/05/2021     ژمارەی بینراو 185

راچڵەكین –

لە باشووری كەركوك، هێزەكانی حەشدی شەعبی دووچاری هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بووەنەوەو كوژراوێك و سێ برینداریان لێكەوتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عیراق بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 3-5-2021، ژمارەیەك چەكداری داعش لەگوندی یەرغون-ی نزیك گوندی (بەشیر)ی توركماننشین لەباشوری كەركوك، پەلاماری خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی لیوای 16ی حەشدی شەعبییان داوەو بەو هۆیەوە چەكدارێكی حەشد كوژراو سیانیش دیكەش بریندار بوون.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای هێرشەكە، تیرۆریستانی داعش ناوچەكەیان بەرەو شوێنێكی نادیار جێهێشتووە.

لەچەند رۆژی رابردوودا، تیرۆریستانی داعش چەندین هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپاو پۆلیسی فیدراڵی لەسنووری پارێزگاكانی دیالە، كەركوك و سەڵاحەدین.

 

چەكدارە كوژراوەكەی حەشدی شەعبی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن