" لە هەرێمی کوردستان مووچەی زیاتر لە 7 هەزار کەس راگیراوە"

کوردستان

04/05/2021     ژمارەی بینراو 302

راچڵەکین-

بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینی ھەرێم رایگەیاند، دەستیانکردووە بە راگرتنی مووچەی ئەو کەسانەی کە زیاتر لە مووچەیەکیان ھەیە و  تا ئێستا حەوت ھەزار کەس مووچەیان راگیراوە.

سەباح موخلیس، بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینی ھەرێم بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە:" وەکو خانەنشینی ھەرێم ١٤ بەڕێوەبەرایەتییان لە سەرجەم ھەرێمی کوردستاندا ھەیە و داوایان لە سەرجەمیان کردووە، کە ھەر کەسێک زیاتر لە مووچەیەکی ھەیە رایبگرن، بەڵام ھێشتا ماوە و پێویستە ھەمووی کۆبکەنەوە، ئەوکات ئاماری دروست دیار دەبێت چەندە".

بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینی ھەرێم دەشڵێت:" ئەو کەسانەی مووچەیان راگیراوە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی بزانرێت ھۆکار چییە مووچەکەیان راگیراوە، چونکە ئەوانەی زیاتر لە مووچەیەکیان هەبێت، لە تۆماری بایۆمەتری دیار دەبێت، بۆیە پێویستە پشتگیری بێنن لە بایۆمەتریی ھەرێم بۆ سەلماندنی ئەوەی کە یەک مووچەیان ھەیە.

سەباح موخلیس ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەوەی بە نایاسایی مووچەی وەرگرتبێت کە زیاتر بێت لە مووچەیەک راستەوخۆ یەکێکیان دەبڕدرێت."

لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، مووچە و خانەنشینی ١٠ هەزار و ٦٠٩ مووچەخۆریان راگرتووە، كە لە سیستمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر ناویان تۆماركرابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن