هه‌واڵێكی خۆش له‌سه‌ر ڤاكسینی ڤایزه‌ر
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
كۆمپانیای ڤایزه‌ر ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه به‌م نزیكانه سه‌نته‌ری خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌یان پێبدات بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان 12-15 ساڵه.
پێگه‌ی"NBR" ی ئه‌مه‌ریكی له بابه‌تێكدا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردوه كه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌نته‌ری خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی به فه‌رمی مۆڵه‌تی به‌كارهێنان ده‌داته ڤاكسینی ڤایزه‌ر بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان12-15 ساڵدایه و ئێستا ڤاكسینه‌كه ته‌نها ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 16 ساڵه.
كۆمپانیاكه له‌سه‌ر بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌كانی ڤاكسینه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌مه‌نه دیاریكراوه ئه‌م داواكاریه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌نته‌ری خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا كردوه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له ئه‌مه‌ریكا بڵاوبۆته‌وه زۆرترین منداڵان توشی ده‌بن.
ته‌نها له ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 100 ملیۆن كه‌سی پێگه‌یشتوو خۆیان به هه‌ردوو ڤاكسینی" ڤایزه‌ر و مۆدێرنا" كوتاوه، كۆمپانیاكه پلانی ئه‌وه‌شی داناوه به‌م نزیكانه مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ی بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 5-11 ساڵ وه‌ربگرێت.