دۆن و سوڵتان كامیان براوە دەبن

وەرزش

09/05/2021     ژمارەی بینراو 312

راچڵەكین-

لەدرێژەی یاریەكانی گەڕی 35ی سێریا ئەی، هەردوو یانەی یۆڤێنتۆس بەسەرۆكایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆو ئەی سی میلان، بەسەرۆكایەتی زالاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەیەك دەگەن.

یاریەكە كاتژمێر 21:45 خولەك بەكاتی هەرێمی كوردستان لەسەر یاریگای ئەلیانز لە تۆرینۆ بەڕێوەدەچێت.

یوڤێنتوس و میلان، كە هەریەكێكیان 69 خاڵیان هەیە، لە پلەی سێیەم و چوارەمی ریزبەندیدانە، ئاتالانتاش بەهەمان ژمارەی خاڵەكانیان لە پلەی سێیەمدایە و ناپۆلی بە 70 خاڵ لە پلەی دووەمدایە، واتا كێبڕكێی نێوان یوڤێنتوس، میلان، ئاتالانتا، ناپۆلی و تەنانەت لازیۆی شەشەمیش، لەسەر 3 بلیتی چامپیۆنزلیگ گڕی گرتووە.

ئەو یاریە لەكاتێكدا دێت پێشوەختە یانەی ئینتەرمیلان نازناوی سێریا ئەی بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا ركابەری لەسەر پلەكانی دووەم و سێیەم و چوارەم، كە بلیتی چامپیۆنزلیگ بە خاوەنەكانیان دەبەخشن، لە لووتكەدایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن