دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێك كه‌ته‌مه‌نی بۆ هه‌زاران ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
جوتیارانی ناوخۆی ئێران له هه‌رێمی" شیتاب" له باشووری ڕۆژئاوای كوهگیلویه له پارێزگای " بویر احمد" به ڕێكه‌وت گۆڕێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نی بۆ هه‌زاران ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ره‌حیم دادی جێگری سه‌رۆكی گه‌شتوگوزاری ناوچه‌كه ده‌ڵێت" له‌كاتی كاركردنی جوتیاران له‌سه‌ر زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانیان گۆڕێكی كۆنیان دۆزیوه‌ته‌وه كه پێده‌چێت مێژوه‌كه‌ی بۆ پێش میلاد بگه‌ڕێته‌وه"
هاوكات پێگه‌ی" ته‌هران تایمز" ئاشكرای كردوه كه گۆڕێك له‌گه‌ڵ سێ قاپی قوڕ دۆزراوه‌ته‌وه ته‌مه‌نیان بۆ 3000 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.