ئافره‌تێك پێش ئه‌وه‌ی بیسوتێنن به‌ئاگا هاته‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌نی هندی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه ته‌مه‌نی 78 ساڵه پزیشكه‌كان ڕایانگه‌یاندوه كه مردوه به‌ڵام چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی لاشه‌كه‌ی بسوتێنن به ئاگا هاته‌وه و ده‌ستی كردوه به‌گریان.
خێزانه‌كه‌ی گه‌یاندویانه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی "Silver Jubilee" له ناوچه‌ی " باراماتی" بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ژێر چاودێری پزیشك بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
ئه‌م خانمه به‌ته‌مه‌نه له سه‌ره‌تای مانگی 5 ی ئه‌مساڵ توشی شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌شێوه‌ی ڕۆژانه و دوای ئه‌وه‌ی خراوه‌ته ناو ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن له هۆش خۆی چووه به‌ڵام به خێزانه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندوه كه گیانی له‌ده‌ستداوه و بۆ ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی نه‌ریتی هندۆسه‌كان ئاگر بۆ سوتاندنی لاشه‌كه‌ی خۆشكراوه و چه‌ند خوله‌كێك پێش سوتاندنی به‌هۆش خۆی هاتۆته‌وه.
له ماوه‌ی مانگی ڕابردوو هندستان بووه یه‌كه‌م وڵات كه زۆرترین ژماره‌ی توشبوون و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا تۆماركرا.