ڤیدیۆ: له‌ڕۆژی به‌خاك سپاردنی هاوڕێكه‌یان.. ئیلهام شاهین و یوسرا له ئاهه‌نگ بوون؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
هێنده‌ی خه‌مباری هه‌واداره‌كانی بۆ كۆچیی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوداری سینه‌مای میسری" سه‌میر غانم" هێرشی توند كراوه‌ته سه‌ر هه‌ریه‌ك له خانمه هونه‌رمه‌ندان" ئیلهام شاهین و یوسرا و چه‌ندانی دیكه" به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوای ئاماده‌بوونیان له پرسه‌ی هاوڕێكه‌یان چون بۆ ئاهه‌نگ.
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت یوسرا به كراسێكی ڕه‌نگ سوره‌وه له ئاهه‌نگه‌كه‌یه و سه‌ما ده‌كات و له‌گه‌ڵیدا وێنه‌یه‌كی ئیلهام شاهین له هه‌مان بۆنه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
شاهین له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ " سكای نیوز" وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆ و ڕه‌خنانه‌ی داوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر خۆی و هاوڕێكه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه ئاهه‌نگه‌كه دوو ڕۆژ به‌ر له مردنی سه‌میر غانم بووه و له چێشتخانه‌ی "جونه" و میوانه‌كانیان له سوریاوه چوون بۆلایان.