ڤیدیۆ: كۆتا تۆماری ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو سه‌میر غانم بڵاوكرایه‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
گۆڤارێكی میسری تۆمارێكی ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو " سه‌میر غانم" ی بڵاوكرده‌وه كه پێش مردنی تۆماریكردوه و ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌م گۆڤاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه تۆماره ده‌نگیه‌كه له‌لایه‌ن" ئیسلام خه‌لیل" ی شاعیر هاوڕێی سه‌میر غانم له سه‌ره‌تای مانگی 4 نێردراوه پێش ئه‌وه‌ی بچێته نه‌خۆشخانه‌ی قاهیره به‌هۆی ماندوو بوونی گورچیله‌كانی دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له تۆماره ده‌نگیه‌كه‌دا غانم پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌مرێت و ناتوانێت پێشوازی له مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ بكات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه دۆخی ته‌ندروستی زۆر خراپه .
هونه‌رمه‌ند سه‌میر غانم له 30 ی 4 توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و له‌گه‌ڵ ده‌لال ی هاوسه‌ری گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه و غانم له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا و له ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی هاوسه‌ره‌كه‌ی ناجێگیره.