ڤیدیۆ: پیاوێك ئۆتۆمبێلێكی دزی كه ئافره‌تێكی تیادا بووه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له ڕیاز ی پایته‌تی سعودیه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له‌ڕێی كامێرای چاودێریه‌وه تۆماركراوه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت گه‌نجێك ئۆتۆمبێلێك ده‌دزێت به ئافره‌تێكه‌وه كه له‌ناویدا دانیشتووه.
گه‌نجه‌كه زۆر به‌هێواشی له ئۆتۆمبێله‌كه نزیك ده‌بێته‌وه كه به داگیرساوی به‌جێهێڵدراوه له‌لایه‌ن شۆفێره‌كه‌یه‌وه و خانمێك تیایدا دانیشتووه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ستی به ئۆتۆمبێله‌كه گه‌یشتووه ئه‌و ئافره‌ته‌ی ده‌ركردوه كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه و دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزیوه.