شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌سه‌ر چونه ته‌والێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
شۆفێرێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ژاپۆن له‌به‌ر دره‌نگ كه‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك بۆ گه‌یشتن به ویستگه‌ی دواتر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و بۆ ئه‌م دواكه‌وتنه‌ش كۆمپانیاكه داوای لێبوردنی له سه‌رنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كردووه.
شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ری" شیناكنسن" له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه له‌به‌ر ئازاری توندی سكی شۆفێری كردنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی داوه‌ته ده‌ست ئه‌و كه‌سه‌ی بلیته‌كان كۆده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی به په‌له خۆی بگه‌یه‌نێته ته‌والێت و به‌و هۆیه‌وه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه یه‌ك خوله‌ك دره‌نگتر گه‌یشتۆته شوێنی مه‌به‌ست"
شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه 3 خوله‌ك له شۆفێری دوركه‌وتۆته‌وه له‌كاتێكدا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به خێرایی 150 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ڕۆیشتووه.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی كۆمپانیای" شیناكنسن" به وردی گه‌یشتن له كاتی خۆیدا جیاده‌كرێنه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م دوا كه‌وتنه یه‌ك خوله‌كیه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا كۆمپانیاكه داوای لێبوردنی كردوه.