مامەڵەی رێپێدان لە گەڕەکی 8ی حەسارۆک دەستپێدەکات

کوردستان

02/06/2021     ژمارەی بینراو 573

راچڵەکین-

فەرمانگەی خزمەتگوزاریی 8ی حەسارۆک لە شاری هەولێر، دەستدەکات بە وەرگرتنی مامەڵەی خاوەن زەوییەکانی ئەو کەرتە و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێ هاووڵاتییان وێنەی تۆمار و چەسپاندنی سنوور لەگەڵ فۆڕمێکی تایبەتدا هاوپێچ بکەن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢/٦/٢٠٢١ فەرمانگەی 8ی حەسارۆک لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانییەوە تاوەکو 2:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ وەرگرتنی ڕێپێدانی خانوو مامەڵەی هاووڵاتییان وەردەگرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو هاووڵاتییانەی کە سەردانی فەرمانگەکە دەکەن، پێویستە وێنەی تۆمار و چەسپاندنی سنووری زەوییەکەیان لەگەڵ فۆڕمی تایبەتدا هاوپێچ بکەن بۆ کارئاسانی بەڕێکردنی مامەڵەکانیان.

گەڕەکی هەشتی حەسارۆک زیاتر لە 15 هەزار پارچە زەوی پێکدێت و ماوەی زیاتر لە 16 ساڵە بێ خزمەتگوزارییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن