ڤیدیۆ: كیم بۆ ته‌ڵاقدانی خه‌مباره
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی" كیم كارداشیان" هه‌واداره‌كانی شۆك كرد دوای ئه‌وه‌ی له نوێترین ده‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤی به خه‌مباریه‌وه باسی له چیرۆكی جیابوونه‌وه‌ی له كانی ویست ی هاوسه‌ری كرد.
مانگی 2 ی ئه‌مساڵ و دوای 7 ساڵ له هاوسه‌رگیری به‌فه‌رمی داوای جیابوونه‌وه‌ی له هونه‌رمه‌ندی ڕاپی ئه‌مه‌ریكی"كانی ویست" كرد و كیم له دادگا داوای ئه‌وه‌ی كردوه له‌گه‌ڵ ویست منداڵه‌كانیان به هاوبه‌شی په‌روه‌رده بكه‌ن.
له پرۆگرامه‌كه‌دا كیم له‌گه‌ڵ" كۆرنتی و كیندال و كایلی" خوشكی باس به هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ویست كردوة كه چیتر نه‌یتوانیوه له‌و ژیانه‌دا به‌رده‌وام بێت چونكه ویست به‌رده‌وام له گه‌شت وتۆماركردنی گۆرانی و ئاهه‌نگ بووه و ده‌شڵێت" پێم وایه كه شایه‌نی كه‌سێك بووه كه پشتیوانی بكات و له‌گه‌ڵی گه‌شت بكات بۆ هه‌ركوێ بچێت و من نه‌متوانی ئه‌و كاره‌ی بۆ بكه‌م"
ئه‌م خانمه به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نییه ده‌ڵێت" هه‌ست ده‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم له سێهه‌م هاوسه‌رگیریم و به‌ڕاستی من كه‌سێكی فاشیلم هیچم ناوێت ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بكه‌م"