میگن و هاری بوون به‌ خاوه‌نی دووه‌م منداڵ

ستایل

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 118

میگن و هاری بوون به‌ خاوه‌نی دووه‌م منداڵ

ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ

میگن ماركل و هاری هاوسه‌ری بۆ جاری دووه‌م بوون به‌ خاوه‌نی منداڵ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ بوون به‌ خاوه‌نی كچ و ناویان لێناوه‌" لیلیبت" " لیلی"  ناوه‌كه‌ لێكدراوی ناوی شاژنه‌ ئه‌لیزابێس و شاژنه‌ دیانای كۆچكردووه‌.

هاری و میگن ئاشكرایان كردوه‌ منداڵی دووه‌میان كاتژمێر 11:40 خوله‌كی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ سانتا باربرا له‌ سانتا باربرا منداڵه‌كه‌یان له‌دایك بووه‌ و ئێستا له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیانه‌.

سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی خێزانه‌كه‌ له‌زاری هاری و میگنه‌وه‌ سوپاسگوزاری ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كردوه‌ كه‌ نزای به‌خته‌وه‌ری بۆیانكردوه‌ و ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ ئێستا خێزانه‌كه‌یان له‌ كاتێكی تایبه‌تدا ده‌ژین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن