له‌سه‌ر سه‌ربڕینی 10 گوێدرێژ پیاوێك ده‌ستگیر كرا
ڕاچڵهكین-چراخان ئاسۆ
ده‌زگاكانی ئاسایش له میسر پیاوێكیان ده‌ستگیر كرد به تۆمه‌تی سه‌ربڕینی 10 گوێدرێژ و لێكردنه‌وه‌ی پێسته‌كه‌یان و له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه كه به‌شێوه‌یه‌كی نمایشكاری دوو مه‌ڕی له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی گشتی سه‌ربڕیوه و وێنه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
ڕووداوه‌كه له باكوری میسر ڕویداوه و ئه‌م پیاوه لاشه‌ی گوێدرێژه‌كان به بێ پێسته‌كه‌یان فڕێداوه‌ته ناو ئاوه‌ڕۆوه و دواتر پیاوانی ئاسایش توانیویانه ئه‌م پیاوه ده‌ستگیر بكه‌ن، و دوای لێكۆڵینه‌وه دانی به‌وه‌دا ناوه كه ته‌واوی گوێدرێژه‌كان نه‌خۆش بوون و سه‌ری بڕیون بۆ ئه‌وه‌ی سوود له پێسته‌كه‌یان وه‌ربگرێت و بۆ دروستكردنی ته‌پڵ به‌كاریان بهێنێت و له‌كاتی ده‌ستگیر كردنیدا پێستی 8 گوێدرێژی پێبوه.
هاوكات له‌باره‌ی كهیسیی دووه‌م كه سه‌ربڕینی دوو مه‌ڕ بووه له‌سه‌ر ڕێگای گشتی دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سه‌ی مه‌ڕه‌كه‌ی سه‌ربڕیوه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن دوكانێك له هه‌مان ناوچه كێشه كه‌وتۆته نێوانیان و به‌ڕێگه‌ی عه‌شایه‌ری چاره‌سه‌ریان كردوه به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ڕێگایه‌كی گشتی دوو مه‌ڕی خاوه‌ن دوكانه‌كه سه‌رببڕێت و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش پۆلیس ده‌ستیكردوه به لێكۆڵینه‌وه.