ئەفسەرێكی كورد لەبەغدا تیرۆركرا

عێراق

07/06/2021     ژمارەی بینراو 751

راچڵەكین-

لە رۆژهەڵاتی بەغدا، ئەفسەرێكی كورد بەناوی عەقید نیبراس ئەبو عەلی، جێگری بەڕێوەبەری چاودێری لە دەزگای هەواڵگریی عیراق تیرۆركرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان عەقید ( نیبراس فەیلی) كە لەهەمان كاتدا بەڕێوەبەری هەواڵگرییە لەبەشی رەسافە لەبەغدا چەند مانگێك پێش ئێستا گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری دەزگاكە.

ئەو ئەفسەرە بەیانی ئەمڕۆ كاتێك لەئۆتۆمبێلەكەی دابەزیوە لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە كە ئۆتۆمبێلیان پێبووە، دەسترێژی گولـلەی لێكراوە.

هاوكات دەزگای هەواڵگری عیراق بڵاویكردووەتەوە، ئەو ئەفسەرە كوردە لەناوچەی بەلەدیات تیرۆركراوە.

لەلایەن خۆشییەوە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق فەرمانیداوە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێندرێت بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران. 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن