85 ملیۆن دینار بۆ سێكتەری ئاو لە زاخۆ خەرج دەكرێت

ئابوری

08/06/2021     ژمارەی بینراو 218

راچڵەکین-

بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی 85 ملیۆن و 725 هەزار دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ قەزای زاخۆ جێبەجێ دەکرێن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردووەتەوە، دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە گوژمەی 85 ملیۆن و 725 هەزار دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ قەزای زاخۆ جێبەجێ دەکرێن.

پرۆژەكان ئەمانەی لای خوارەوەن:

-دابینكردنی پەمپ لەگەڵ كەلوپەلی چاككردنەوەی پرۆژەی ئاوی قەزای زاخۆ (بە گوژمەی 21،500،000) دینار.

-چاككردنەوەی كۆمپرێسەری هەوایی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ (بە گوژمەی 28،500،000)دینار.

-دابینكردنی گازوایل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ (بە گوژمەی 16،500،000) دینار.

-چاككردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ بەشێك لە گەڕەكەكانی قەزای زاخۆ (بە گوژمەی 19،225،000)دینار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن