عیراق.. 23 تووشبووی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

08/06/2021     ژمارەی بینراو 169

راچڵەكین –

ئاماری توشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆڕۆنا لەعیراق روو لە كەمبوونەوە دەكات و بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش، ەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 23 كەس بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوەو رێژەی چاكبوونەوەش روو لە هەڵكشانە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزارو 119 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا چوار هەزار و 770 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 23 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 233 هەزار و 240 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 151 هەزار و 515 كەس چاكبوونەتەوە و پەتاكەیان تێپەڕاندووە، كە دەكاتە رێژەی 93.4%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 16 هەزارو 589 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن