سەرۆك كۆماری فەڕەنسا لەلایەن هاووڵاتییەكەوە پەلامار دەدرێت

جیهان

08/06/2021     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین –

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا، لەسەردانێكیدا بۆ باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، لەلایەن هاووڵاتییەكەوە پەلامار دەدرێت، تیمی پاسەوانەكەشی دەستگیری دەكەن.

میدیاكانی فەڕەنسا بڵاویانكردەوە، ماكرۆن لە میانی بەسەركردنەوەی هەرێمی درۆم لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، لە چەند كەسێكەوە نزیكبوویەوە كە بەمەبەستی پێشوازیكردن لەوێ ئامادەبوون، لەكاتی تەوقەكردنی لەگەڵ یەكێك لە ئامادەبووان، هاووڵاتییەكە زلـلەیەكی لە سەرۆك كۆمار دا.

لەكاردانەوەی ئەو رووداوەش، تیمی پاسەوانی ئیمانوێل ماكرۆن، دەستبەجێ هاووڵاتییە پەلاماردەرەكەیان دەستگیركرد.

تائێستاش ناسنامەی ئەو هاوڵاتییەو هۆكاری رەفتارەكەی كە بەرامبەر سەرۆكی فەڕەنسا ئەنجامیدا ئاشكرا نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن