عیراق.. ئاماری قوربانیانی كۆڕۆنا بەرزدەبێتەوە

عێراق

09/06/2021     ژمارەی بینراو 162

راچڵەكین –

لەعیراق ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای كۆڕۆنا روو لە بەرزبوونەوە دەكاتەوەو ئاماری چاكبووانیش دادەبەزێت، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 25 تووشبووی دیكە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزارو 373 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا چوار هەزار و 616 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 25 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 237 هەزار و 856 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 155 هەزار و 887 كەس چاكبوونەتەوە و پەتاكەیان تێپەڕاندووە، كە دەكاتە رێژەی 93.4%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 16 هەزارو 614 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن