5 نیشانه له شێرپه‌نجه‌ی غودده ئاگادارت ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
داهێنانی نوێ و ته‌كنه‌لۆجیا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه شێرپه‌نجه له قۆناغه‌كانی زوودا ده‌ستنیشان بكات، هه‌ندێكجار شێرپه‌نجه‌ی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد" غوده" ده‌كرێت له‌ڕێی شه‌پۆلی سه‌روو ده‌نگ ده‌ست نیشان بكرێت له‌ڕێی وه‌رگرتنی سامپڵێك.
جان بیر جینۆن پزیشكی ڕاوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانی قوڕگ و گوێ و لوت له نه‌خۆشخانه‌ی له‌نده‌ن بریدج باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك له توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی غوده ئه‌نجامی پشكنینی خوێنیان بێ كێشه‌یه به‌ڵام له‌ڕێی چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كه تیایاندا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌توانن بزانن توشبووی شێرپه‌نجه‌ن.
دیارترین نیشانه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ڕژێنه‌كان دروستبوونی تۆپه‌ڵێكه له‌سه‌ر قوڕگ له هه‌ردوولای سێوی ئاده‌م كه له‌كاتی ده‌ستلێدانی به ئاسانی ناجوڵێت و ڕه‌ق و پته‌و و جێگیره و بێ ئازاره و ئاوسانی ڕژێنه لیمفاویه‌كانی مل یه‌كێكی دیكه‌یه له نیشانه‌كان، هه‌ركات دوو هه‌فته به‌سه‌ر ئه‌م نیشانانه‌دا تێپه‌ڕی و له‌شوێنی خۆی مایه‌وه ئه‌وه باشتر وایه پزیشك ببینیت.
ئه‌مانه‌ش پێنج نیشانه‌ی سه‌ره‌كی توشبونن به شێرپه‌نجه‌ی غوده:
1- دروستبوونی تۆپه‌ڵ و ئاوساویه‌ك له‌سه‌ر مل
2- ئاوسانی ڕژێنه‌كانی مل
3- دروستبوونی ئاسته‌نگ له قوتدان
4-كۆكه و دروستبوونی تۆنێكی جیاواز له ده‌نگدا
5- قورسبوونی هه‌ناسه‌دان