ڤیدیۆ: تره‌مپ دوباره بۆته جێگه‌ی پێكه‌نین
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
ڤیدیۆیی سه‌رۆكی پێشووی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" دۆناڵد تره‌مپ" له تویته‌ر بۆته جێگه‌ی گاڵته‌جاڕی له‌كاتی پێشكه‌كردنی وتارێك له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له ویلایه‌تی "نۆرس كارۆلینا"
له تویته‌ر باس له‌وه ده‌كرێت تره‌مپ پانتۆڵه‌كه‌ی به‌پێچه‌وانه له‌پێكردوه و بۆ ئه‌وه‌ش هاشتاگی "TrumpPants#" بڵاوكراوه‌ته‌وه و بابه‌ته‌كه بۆته " میم" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ڵان پێگه‌ی" سنۆبس" ئاشكرای كردوه ئه‌م ڤیدیۆیه دروستكراوه و تره‌مپ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچكات به‌م شێوه‌یه جلوبه‌رگی نه‌پۆشیوه.