بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم: داهاتی گومرگ 20% زیادیكردوە

کوردستان

10/06/2021     ژمارەی بینراو 393

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت: داهاتی گومرگ 20% زیادیكردوەو داهاتی خاڵە سنورییەكانیش دەگەڕێنرێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی و ئەوەی دەوترێت بێ بەڵگەیە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، رایگەیاند: "داهاتی گومرگەكان 20% زیادیكردوەو بە بەڵگەوە دەیڵێن كە داهاتی گومرگەكان دەگەڕێنەوە خەزێنەو ئەوەی دەوترێت لەبارەی نەگەڕانەوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان بێ بەڵگەن." 

وتیشی:" بۆ زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و داهات چەند راسپاردەیەك دراوەتە وەزیری دارایی و رەزامەندی لەسەر داوەو لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكانیش كۆدەبینەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانە."

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم دەشڵێت:" كاروباری گومرگەكان لەڕێی ئەلیكترۆنییەوەو بەڕێوەدەچێت و دوورە لەدەستكاری كارمەندان و هەموو دەروازەكانی هەرێم بەو سیستمە دەكرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەكرێت."

ساماڵ عەبدولڕەحمان، لەبارەی سەردانی شاندی چاودێری دارایی عیراق دەڵێت:" هەموو زانیاریی و داتاكانمان پێداون و ئەمڕۆش لەڕێی 6 تیمەوە سەردانی سەرجەم خاڵە سنورییە نێودەوڵەتییەكان و فڕۆكەخانەكان دەكەن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن