ئەو سێ کەسەی دزییان لە مزگەوتێکی چوار قوڕنە کردبوو دەستگیرکران

کوردستان

10/06/2021     ژمارەی بینراو 355

راچڵەکین-

 ئەمڕۆ پێنجشەممە سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن لە مزگەوتێکی چوارقوڕنە لەلایەن ئاسایشی راپەڕینەوە دەستگیرکران.

ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و وەرگرتنی ڕەزامەندی  دادوەر سێ‌ گەنجیان دەستگیركرد كە تۆمەتباربون بە دزیكردن لە قاصەی (مزگەوتی شافعی) ناحیەی چوارقوڕنە کە دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و قاصەی مزگەوتەكەیان شكاندوەو پارەی خێرخوازانیان دزیوە و هەستاون  بە پیس کردن و شێواندنی میحرابی مزگەوتەکەش.

ئاسایش دەشڵێت:" بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی (444) لە (یاسای سزادانی عێراقی) ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن