كەلار.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

کوردستان

10/06/2021     ژمارەی بینراو 243

راچڵەكین –

لەقەزای كەلار رووداوێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبیل روویداو بەهۆیەوە سەرنشینی یەكێك لە ئۆتۆمبیلەكان گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ 10-6-2021، لەنزیك ئیدارەی گەرمیان، دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی (نیسان ماكزیما) و (جێب چیرۆكی) بەیەكیان داداو لەئەنجامدا سەرنشینێك گیانی لەدەستداو یەكێكی دیكەش برینداربوو.

هاتووچۆی گەرمیان، ئاماژەی بەوەشكردووە، رووداوەكە لە كاتێكدا روویداوە، كە ئۆتۆمبێلی نیسان ماكزیما لەڕزگارییەوە بەئاڕاستەی كەلار هاتووە، جێب چیرۆكی-یەكەش ویستوویەتی سووڕانەوە ئەنجام بدات، لەئێستاشدا تیمی هاتووچۆ لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن