بۆچی هه‌ندێك كه‌س توشی كاریگه‌ری لاوه‌كی ڤاكسین ده‌بن؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
هه‌ندێك كه‌س دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆڤید-19 توشی ئازاری سه‌ر و تا و ماندوێتی ده‌بن هه‌موو ئه‌مانه مانای ئه‌وه‌یه كه كۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌ست به ژیانه‌وه ده‌كات و كاردانه‌وه‌ی سروشتی جه‌سته‌یه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین.
دكتۆر پیته‌ر ماركس به‌ڕێوبه‌ری ڤاكسین له سه‌نته‌ری خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی باس له‌و كاریگه‌ریه لاوه‌كیانه ده‌كات كه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ندێك كه‌س هه‌ستی پێده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ر ئه‌وه‌نده كۆئه‌ندامی به‌رگری هه‌ست به‌وه بكات كه ته‌نێكی نامۆ چۆته ناویه‌وه چالاك ده‌بێت و به‌رهه‌مهێنانی خڕۆكه سپیه‌كان زۆر زیاد ده‌كات و به‌ره‌و شوێنی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه ده‌چن به‌هۆیه‌وه ئه‌و هه‌وكردنه دروست ده‌بێت كه به‌رپرسه له له‌رز و ئازار و ماندوێتی و كاریگه‌ری لاوه‌كی دیكه.
به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت و گه‌نجه‌كان زیاتر هه‌ست به‌م كاردانه‌وه‌یه‌ی ڤاكسین ده‌كه‌ن به‌راورد به كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن.