ڤیدیۆ: مامۆستایه‌كی ئاینی به چه‌قۆی خزمێكی كوژرا
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
پێش نوێژی مزگه‌وتێك له شارۆچكه‌یه‌كی میسر له پارێزگای " دههلهقیه" به چه‌قۆ له‌لایه‌ن خوێندكارێكی كۆلێژی ئه‌ندازیاری كوژرا و ڤیدیۆیی ساتی كوشتنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كامێرای چاودێری ئه‌و شوێنه تۆماركراوه كه ڕووداوه‌كه تیایدا ڕویداوه.
هۆكاری تاوانه‌كه كێشه‌ی خێزانی بووه و هه‌رزوو پۆلیس تاوانباره‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد و دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 53 ساڵه‌ی كوشتووه.
خوشكی مه‌لا هاوسه‌ری برای بكوژه‌كه بووه و دوو ساڵ به‌ر له ئێستا له یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه به‌هۆی بابه‌تی منداڵه‌وه به‌ڵام هێشتا گرفت له‌نێوان دوو خێزانه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و له‌و كاته‌دا كه بكوژ و كوژراو یه‌كیان بینیوه ده‌نگه ده‌نگ له‌نێوانیان دروست بووه و كوژراوه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له بكوژه‌كه كردوه كه خۆی و براكه‌ی ده‌خاته زیندان و به‌هۆیه‌وه گه‌نجه‌كه توڕه ده‌بێت و 24 چه‌قۆ له ڕوخساری مامۆستا ئاینیهكه ده‌دات و ده‌یكوژێت.