دوو ملیۆن دۆلار له چێشتخانه‌یه‌كدایه و كه‌س ناتوانێت بیدزێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
چێشتخانه‌یه‌ك له شاری " ینساكۆلا" له ویلایه‌تی فلۆریدا ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردوه به‌هۆی ئه‌و دیكۆره جیاواز و ناوازه‌یه‌ی هه‌یه‌تی له جیهاندا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ئۆدیتی سه‌نترال" بڵاوی كردۆته‌وه تیایدا هاتووه باڕ و چێشتخانه‌ی" ماكگوایر ئیرله‌ندی" و به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به بنمیچی چێشتخانه‌كه هه‌ڵواسراوه ئه‌مه وایكردوه زۆر كه‌س بۆ خواردنی ژه‌مێك ڕووی تێبكه‌ن.
ئه‌م دیكۆره ناوازه‌یه ساڵی 1977 له‌لایه‌ن ئه‌و دوو هاوسه‌ره دانراوه كه خاوه‌نی ئه‌م چێشتخانه بچوكه‌ن و دوای كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌كه بڕیاری ئه‌وه‌یاندا هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك به‌خشیش پێیان بدرێت بیكه‌ن به سه‌قفی چێشتخانه‌كه‌یانه‌وه دوای ئه‌وه‌ی واژۆی خۆیانی ده‌خه‌نه سه‌ر و ئێستا بڕه‌كه‌ی گه‌یشتۆته دوو ملیۆن دۆلار و به‌هۆی زه‌مانی ئه‌م پاره‌یه‌وه ده‌توانن قه‌رز وه‌ربگرن له بانك.
به‌هۆی ئه‌و واژۆیه‌ی له‌سه‌ریه‌تی پاره‌كه له هیچ شوێنێك كه‌س وه‌ریناگرێت و ساغ ناكرێته‌وه چونكه ده‌رده‌كه‌وێت كه دزیه و چه‌ند جار ئه‌م پاره‌یه دزراوه به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دزه‌كان پاره‌كه‌یان بردوه بۆ بانك و ئاشكرا بوون خۆیان پاره‌كه‌یان جێهێشتوه و ڕایانكردوه.