شیعە داوای لابردنی پەیكەری ئەبوجەعفەر مەنسوڕ لە بەغدا دەكات

عێراق

11/06/2021     ژمارەی بینراو 492

راچڵەكین –

ژمارەیەك لە شیعەكانی بەغدا گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان لەبەردەم پەیكەری ئەبوجەعفەر مەنسوڕ خەلیفەی عەباسی ئەنجامداو داوایان كرد پەیكەرەكە لاببرێت.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، ئەنجامدەرانی گردبوونەوەكە، ئەبوجەعفەر مەسنوڕیان بە بكوژی ئیمام سادق تۆمەتباركردووەو راشیانگەیاندووە، پەیكەری ئەو خەلیفەیەی دەوڵەتی عەباسی بووەتە مایەی برینداركردنی هەستی شیعەكان.

لەیەكێك لەو وێنانەی كە لە گردبوونەوەكەدا بەرزكراوەتەوە، لێی نوسراوە، "پەیكەری ئەبوجەعفەر مەنسوڕ نەفەرتی خوای لێبێت، پەیكەرێكی تایفییەو هێمای برینداركردنی هەستی تایفەی شیعەیە". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن