وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە بڕیارێكی دەركرد

کوردستان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 2329

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیارێكی نوێی لەبارەی ئەو فەرمانبەرانە دەركرد كە میلاكیان لەسەر حكومەتی فیدراڵەوە گواستووەتەوە بۆ سەر حكومەتی هەرێم.

بە گوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم كە رێككەوتی ٨ی حوزەیرانی لەسەرە، بڕیاردرا ئەو فەرمانبەرانەی لە ناوەڕاستی خواروو و ناوەڕاستی عێراق لەسەر میلاكی حكومەتی فیدراڵ میلاكیان گواستووەوە بۆ سەر حكومەتی هەرێم، پێویستە هاوشێوەی هاوتاكانیان لە فەرمانبەرانی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و هیچ جیاوازییەك لە مووچەكانیان نەمێنێت.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن