منداڵه‌كه‌ی‌ كوشت و خوشكه‌كه‌ی‌ ناچار كرد بیخاته‌ گۆڕه‌وه‌

کەلتوور

20/06/2021     ژمارەی بینراو 429

منداڵه‌كه‌ی‌ كوشت و خوشكه‌كه‌ی‌ ناچار كرد بیخاته‌ گۆڕه‌وه‌


ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ

ئافره‌تێك له‌ ویلایه‌تی كارۆلینای له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست و سوكایه‌تی كردن به‌ منداڵه‌كه‌ چوار ساڵه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیر كرا.

ئه‌م ئافره‌ته‌ ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌ له‌ ساڵی ڕابردوه‌وه‌ كه‌یسه‌كه‌ی‌ له‌ دادگایه‌ و تۆمه‌ته‌كه‌ی‌ كوشتنی منداڵه‌كه‌یه‌تی كاتێك ناچاری كردوه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمرێك به‌ پێوه‌ بوه‌ستێت و كچه‌كه‌ی‌ دیكه‌ی‌ كه‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵه‌ ناچار كردوه‌ خوشكه‌كه‌ی‌ خۆی بخاته‌ گۆڕه‌وه‌.

ته‌رمی جیلی ته‌مه‌ن 4 ساڵ له‌ باخچه‌ی‌ پشته‌وه‌ی‌ ماڵه‌كه‌یان ناشتوه‌ و خوشكه‌كه‌ی‌ جیلی باسی له‌وه‌ كردوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ جیلی به‌رده‌وام میزی كردوه‌ به‌خۆیدا دایكی به‌و جۆره‌ سزایداوه‌ و چه‌ند كاتژمێرێك به‌ پێوه‌ ڕایگرتوه‌ به‌ڵام چیتر منداڵه‌كه‌ به‌رگه‌ی‌ نه‌گرتوه‌ و كه‌وتوه‌ به‌ زه‌ویدا و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌م خوشكه‌ی‌ جیلی كه‌ شایه‌تی مردنی خوشكه‌ بچوكه‌كه‌ی‌ بووه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دایكی هه‌وڵیداوه‌ فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ كچه‌ بچوكه‌كه‌ی‌ بكات به‌ڵام  نه‌یتوانیوه‌ هیچی بۆ بكات و په‌یوه‌ندیشی نه‌كردوه‌ به‌ هیچ پزیشكێكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ فریای كچه‌كه‌ی‌ بكه‌وێت و له‌ویادا كچه‌كه‌ی‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن