ِلهم شاره به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركرا
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
شه‌پۆلێكی گه‌رمای چاوه‌ڕوان نه‌كراو و پێشوه‌خت شاری" پۆرتلاند" له ویلایه‌تی ئۆریگۆن باكوری ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریكای گرتۆته‌وه.
به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌و جۆره له ئێستادا بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كان زۆر زیادی كردوه و ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ش كه له هه‌وای كراوه‌دا ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان به هاوڵاتیان ده‌دا سیستمی كاره‌كه‌یان له هه‌وای كراوه وه‌ستاندوه و یاریه‌كان له‌ناو یاریگاكان وه‌ستێندراون.
به‌گوێره‌ی داتاكانی كه‌شناسی شاری پۆرتلاند له مێژووی خۆیدا به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركرد كه گه‌یشتۆته 108 پله‌ی فه‌هرنهایت كه ده‌كاته 42.2 پله‌ی سه‌دی و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما كه له‌م شاره تۆماركرابێت له‌نێوان ساڵانی 1965 و 1981 بووه ئه‌ویش گه‌یشتۆته 41.7 پله‌ی سه‌دی.
هاوكات پله‌كانی گه‌رما له شاری "سیاتل" له ویلایه‌تی واشنتۆن گه‌یشتۆته 101 پله‌ی فه‌هرنهایت كه ده‌كاته 38.2 پله‌ی سه‌دی و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما له چه‌ندین شار و ویلایه‌تی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاستێكی به‌رز تۆماربكات.