سوودو زیانه‌كانی تەلی ددان

تەندروستی

30/06/2021     ژمارەی بینراو 3040

سوودو زیانه‌كانی تەلی ددان


ڕاچڵه‌كین-

لە راستیدا تەلی ددان سود بەخشە بۆ کەسێک کە پێویستی پێبێت واتە نارێکیەک لە ددانی هەبێت،گرینگترین شت لەم بابەتەدا هەڵبژاردنی دکتۆرێکی شارەزایە لەم بوارەدا نەک هەرەمەکی بچیتە لای هەر پزیشكێكی نه‌شاره‌زا، دكتۆره‌ تروسكه‌ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ددان سوود و زیانه‌كانی ته‌لی ددان له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.

سودەکانی
1- باشترکردنی کرداری جوین 
2- پاراستنی ددانەکان لە زوو کلۆربوون
3- پاراستنی پوک
4- جوان دەرکەوتن ،کە ئەمەکاریگەری هەیە لەسەربەهێزبوونی لایەنی کۆمەڵایەتی و بڕوابەخۆبوونی کەسایەتی زیاد دەکات
5- رێگریکردن لە توشبوون بە کێشەو ئازارەکانی جومگەی شەویلگە.

زیانەکانی 
1- داخورانی رەگی ددان
2- نەخۆشی پوک
3- کێشەی شەویلگە

زیانەکانی لە ئەنجامی دوو هۆکارەوە درووست دەبێت
1- پشتگوێخستنی کەسەکە لە پاک رانەگرتنی دەم وددانی
2- ناشارەزایی پزیشكەکە

 چەند تێبینیەک 
1-هەندێ هەلەی باو هەیە ،وەک دکتۆر دەمەویێت زۆر زوو ددانەکانم راست ببنەوە لە کاتێکی کەمدا،ئەمە گەورەترین هەڵەیە،چونکە بەماوەیەکی کەم راستبوونەوە واتە گەورەترین زیان بە ددانت بگات.

2-کاتێ تەلی راستکردنەوە دادەنێیت بۆ ددانت،پێویستە ڕەچاوی هەندێ خواردن بکەیت و دووربکەویتەوە لێیان بۆ نموونە ئەو خواردنانەی زۆر ڕەقن یان جیڕن.

3-تەلی ددان هاندەرێکە بۆ زیاتر کۆبوونەوەی بەکتریا لە ناو دەم و سەر ڕووی ددانەکان ،ئاگاداربە پێویستە تۆ لە کەسێکی ئاسایی زیاتر گرینگی بەدەم و ددانت بدەیت.

4-ئەو کەسانەی تەلی راستکردنەوەیان لە دەمدایە ،پێویستە هەندێ کەرەستەی پاکردنەوەی تایبەت بەکاربهێنن ،کە یارمەتیدەرە بۆ پاکردنەوەی نێوانی تەل و ددانەکانیان،لە دەرمانخانەکاندا ئەم جۆرە فڵچە تایبەتە بەردەستە.

5-پێویستە دوای هەموو نان خواردنێک ددانت بشۆیت و نێوان تەل و ددانەکانت پاک بکەیتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن