به‌وێنه.. له ئاسمان ته‌نێكی نامۆ ده‌ركه‌وت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ماسیۆ ئیڤانز ی ته‌مه‌ن 36 ساڵ خوێندكاره و له په‌نجه‌ره‌ی چێشتخانه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی فۆتۆی دیمه‌نێكی ته‌واو جیاوازی تۆماركردوه كه تیایدا ته‌نێكی نامۆ بۆ ماوه‌ی 10 چركه ده‌ركه‌وتوه له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی دیڤۆن له به‌ریتانیا.
ئه‌م گه‌نجه باس له‌وه ده‌كات ته‌نها ئه‌وه‌نده فریا كه‌وتوه چه‌ند وێنه‌یه‌كی ته‌نه نامۆكه تۆمار بكات و دوای ته‌نها چه‌ند چركه‌یه‌ك دوركه‌وتۆته‌وه و دیارنه‌ماوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی پنتاگۆنه له‌باره‌ی ئه‌م ته‌نه نامۆیه سه‌ربازیانه و زۆرینه‌یان ساڵی 2019 ده‌ركه‌وتوون، لویس ئه‌لیزۆندۆ به‌ڕێوبه‌ری پێشووی پرۆگرامی پنتاگۆن بۆ دیاریكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆشایی ئاسمان باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م ته‌نه نامۆیانه ڕاسته‌قینه‌ن و ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نیان نییه.