راچڵەکین-
ناوی فه‌رمی: وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی سەربەخۆ و ئازاد بوونی نییە ، ناوی فه‌رمی بوونی نییە ، به‌ڵکو خاکی به‌لوچستان دابه‌ش کراوه ، به سه‌ر یه‌کێکه له وڵاتانی پاکستان و ئێران و ئه‌فغانستان.
پایته‌خت: نییه‌تی.
ژماره‌ی دانیشتوان: 20.0000.000 که‌س.
رووبه‌ر: 594.000 کیلۆ مه‌تر چوار گۆشه.
دابه‌شی کارگێری: له چوار ناوچه پێکهاتووه .
یه‌که‌میان هه‌رێمی به‌لوچستانی پاکستان که دابه‌ش کراوه ، به سه‌ر سێ و چوار پارێزگا.
دووه‌میان پارێزگای سیستان و به‌لوچستانی ئێران ، که به سه‌ر 19 شارۆچکە (قه‌زا) دابه‌شکراوه.
سێیه‌مان هه‌رێمی نیمروز و هێلمه‌ندی ئه‌فغانستانه ، که هه‌رێمی نیمروز به سه‌ر پێنج شار و هه‌رێمی هێلمه‌ند به دوو شاردا دابه‌شکراوه.
شاره گرنگه‌کانی:کوێته ، زاهدان ، زارانج ، دیشو.
نه‌ته‌وه: به‌لوچ 48.2% ، پشتوو 22% ، کورد –براهۆیی 12.6% ، فارس 5% ، سندی 4% ، پونجاپ 3.2% ، سارایکی 2.4% ، هه‌زاره 0.9% ، ئوردو 0.8% ، مازندران 0.4% ، تاجیک 0.4 %.
سنووری جوگرافی وڵاتی به‌لوچستان
ئه‌م وڵاته ده‌که‌وێته نێوان هه‌ر سێ وڵاتی پاکستان و ئێران و ئه‌فغانستانه‌وه ، که له باکووره‌وه به هه‌رێمەکانی تری ئه‌فغانستان و ئێران ، و له خۆرئاواوه به پارێزگاکانی تری ئێران ، و له باشووره‌وه به ده‌ریای عه‌ره‌ب ، و له خۆرهه‌ڵاته‌وه به هه‌رێمه‌کانی تری پاکستانه‌وه ده‌وره دراوه.
بەشەکانی وڵاتی به‌لوچستانی گەورە
یه‌که‌م/ هه‌رێمی به‌لوچستانی پاکستان
ناوی فه‌رمی: هه‌رێمی به‌لوچستان ، که سه‌ر به وڵاتی پاکستانه.
پایته‌خت: کوێته.
ژماره‌ی دانیشتوان: 16.500.000 که‌س.
رووبه‌ر: 347.855 کیلۆ مه‌تر چوارگۆشه.
دابه‌شی کارگێری: هه‌رێمی به‌لوچستانی پاکستان دابه‌ش کراوه به سه‌ر سێ و چوار پارێزگا.
نه‌ته‌وه: به‌لوچ 45% ، پشتوو 26% ، کورد –براهۆیی 15% ، سندی 5% ، پونجاپ 4% ، سارایکی 3% ، هه‌زاره 19% ، ئوردو 1%.
سنووری جوگرافی هه‌رێمی به‌لوچستانی پاکستان
ئه‌م هه‌رێمه ده‌که‌وێته باشووری خۆرئاوای وڵاتی پاکستان . که له باکووره به وڵاتی ئه‌فغانستان ، و هه‌ر دوو هه‌رێمی خێڵه‌کی (قبائیل) و پونجاپی پاکستان و وڵاتی ئێران ، و له خۆرئاواوه به وڵاتی ئێران ، و له باشووره‌وه به ده‌ریای عومان ، و له خۆرهه‌ڵاته‌وه به هه‌رێمی سندی پاکستانه‌وه ده‌وره‌دراوه.
دووه‌م/ پارێزگای سیستان و به‌لوچستانی ئێران
ناوی فه‌رمی: پارێزگای سیستان و به‌لوچستان ، که سه‌ر به وڵاتی ئێرانه.
پایته‌خت: زاهدان.
ژماره‌ی دانیشتوان: 3.000.000 که‌س.
رووبه‌ر: 181.785 کیلۆ مه‌تر چوار گۆشه.
دابه‌شی کارگێری: پارێزگای سیستان و به‌لوچستانی ئێران دابه‌ش کراوه ، به‌سه‌ر 19 شارۆچکە (قه‌زا).
نه‌ته‌وه: به‌لوچ 64.4% ، فارس 30% ، مازندران 3% ، کورد –براهۆیی 2.4% ، تاجیک 0.2%.
سنووری جوگرافی پارێزگای سیستان و بلوچستانی ئێران
ئه‌م پارێزگایه ئه‌که‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی وڵاتی ئێران . که له باکوورەوە به پارێزگای خۆراسانی باشوور ، و له خۆرئاواوه به هه‌ر دوو پارێزگای کرمان و هورمزگانی ئێرانه‌وه ، و لە باشووره‌وه به ده‌ریای عومان ، و له خۆرهه‌ڵاته‌وه به هه‌ر دوو وڵاتی ئه‌فغانستان و پاکستانه‌وه ده‌وره‌دراوه.
سێیه‌م/ هه‌رێمی هه‌رێمی به‌لوچستانی ئه‌فغانستان
یه‌ک: هه‌رێمی نیمروز
ناوی فه‌رمی: هه‌رێمی نیمروز ، که سه‌ر به وڵاتی ئه‌فغانستانه.
پایته‌خت: زارانج .
ژماره‌ی دانیشتوان: 450.000 که‌س.
رووبه‌ر: 41.360 کیلۆ مه‌تر چوارگۆشه.
دابه‌شی کارگێری: هه‌رێمی نیمروزی ئه‌فغانستان دابه‌ش کراوه به سه‌ر پێنج پارێزگا.
سنووری جوگرافی هه‌رێمی نیمروزی ئه‌فغانستان
ئه‌م هه‌رێمه ده‌که‌وێته باشووری خۆرئاوای وڵاتی ئه‌فغانستان . که له باکووره‌وه به هه‌رێمی فیرای ئه‌فغانستان ، و له‌خۆرئاواوه به وڵاتی ئێران ، وه له باشووره‌وه به وڵاتی پاکستان ، و له خۆرهه‌ڵاته‌وه به هه‌رێمی هێلمه‌ندی ئه‌فغانستانه‌وه ده‌وره‌دراوه.
دوو/ هه‌رێمی هێلمه‌ندی ئه‌فغانستان
ناوی فه‌رمی: هه‌رێمی هێلمه‌ند ، که سه‌ر به وڵاتی ئه‌فغانستانه.
پایته‌خت: دیشو .
ژماره‌ی دانیشتوان: 50.000کەس.
رووبه‌ر: 23.000 کیلۆ مه‌تر چوارگۆشه.
دابه‌شی کارگێری: هه‌رێمی هێلمه‌ندی ئه‌فغانستان ، دابه‌ش کراوه به سه‌ر دوو پارێزگا ، که ئه‌وانیش پارێزگای دیشو و ریگ جان شینه.
نه‌ته‌وه : که ئه‌وه‌ش هه‌رێمی نیمروز و دوو پارێزگا به‌لوچ نیشینه‌که‌ی هه‌رێمی هێلمه‌ندی ئه‌فغانستان ده‌گرێته‌وه ، واتا لە ڕووی نەتەوەییەوە ئاوایە ، به‌لوچ 44% ، پشتوو 36% ، کورد-براهۆیی 6% ، سندی 5% ، تاجیک 11% ، هه‌زاره 3%.
سنووری جوگرافی هه‌رێمی هێلمه‌ندی ئه‌فغانستان
ئه‌م هه‌رێمه ده‌که‌وێته باشووری خۆرئاوای وڵاتی ئه‌فغانستان ، که له باکووره‌وه به پارێزگای نادعه‌لی و ناوا ئل باراکزیی هه‌رێمی هێلمه‌ندی ئه‌فغانستان ، و له خۆرئاواوه به هه‌رێمی نیمروزی ئه‌فغانستان ، و له باشووره‌وه به وڵاتی پاکستان ، و له خۆرهه‌ڵاته‌وه به پارێزگای گارمسیری هه‌رێمی هێلمه‌ندی ئه‌فغانستانه‌وه ده‌وره‌دراوه.
مێژووی بەلوچستان و کێشه له‌گه‌ڵ هەر یەکێکە لە وڵاتانی پاکستان و ئێران و ئه‌فغانستان
به‌لوچستان لە کۆنەوە بەشێک بووە ، لە ده‌وڵه‌ته‌کانی وه‌کو ئیمپراتۆر‌یای ماد (میدیا) ی کوردان و ئیمپراتۆر‌یای هه‌خامه‌نشینی پارسه دێرینه‌کان ، به‌ڵام هه‌خامه‌نشینیه‌کان په‌یوه‌ندیێکی باشیان له خه‌ڵکی وڵاتی به‌لوچستان هه‌بوو .
به‌ڵام وڵاتانی ئێرانی و وڵاتانی تری سه‌ر به ئیمپراتۆر‌یای هه‌خامه‌نشینی پارسه دێرینه‌کان ، تووشی هه‌ڵمه‌تی داگیرکاری سوپای ئیمپراتۆر‌یای مه‌کدۆنییه‌کان ، به سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره) (336_323پ.ز) بوونەوه ، به‌ڵام براخۆیی کورده‌کان و به‌لوچه‌کان به‌ڕه‌نگاری سوپای ئیمپراتۆر‌یای مه‌کدۆنییه‌کان بوونەوە ، و چه‌ندان شه‌ڕیان له نێوانیان به‌رپا بووە ، وه‌کو شه‌ڕه‌کانی ته‌نگه‌ی میلا و ئه‌رمابیل و ته‌نگه‌ی حوللین و گلگاڵا ، ئه‌وه بوو له زۆربه‌ی ئه‌و جه‌نگانه سوپای براخۆیی کورده‌کان و به‌لوچه‌کان شکستیان هێنا ، و به‌وه‌ش به‌لوچستان بووه به به‌شێک له ئیمپراتۆر‌یای مه‌کدۆنییه‌کان.
دواترله نێوان ساڵانی (323_305پ.ز) بووه به‌شێک له ده‌وڵه‌تی سلوکیییه‌کانی مه‌کدۆنیا ، و د‌واتر له لایه‌ن سوپای ده‌وڵه‌تی مۆریای هیندستان بلوچستان داگیرکراوه ، و سه‌ره‌ڕای به‌ڕه‌نگاری براخۆیی کورده‌کان و به‌لوچه‌کان وه‌کو جه‌نگی سوهرئابادان ، به‌ڵام سوپای براخۆیی کورده‌کان و به‌لوچه‌کان شکشتی هێنا ، و خاکی به‌لوچستان بووه به‌شێک له‌و ده‌وڵه‌ته ، که ئه‌وه‌ش له نێوان ساڵانی (305_232پ.ز) دا بووە ، و ئه‌وه بوو به‌لوچستان رووبه‌رووی شاڵاوی داگیری ساکای ناوه‌ڕاستی ئاسیا هاتن ، به‌ڵام سوپای ئه‌شکانییه‌کان به‌ره‌نگاریان بوونەوه ، و به‌لوچستانی کرده به به‌شێک له ده‌وڵه‌تی ئه‌شکانی ، که له نێوان ساڵانی (232پ.ز_51ز) دا بووه ، و د‌واتر له لایه‌ن هۆزێکی ئاسیای ناوه‌ند به ناوی کۆشانییه‌کان به‌لوچستان داگیرکرا ، که ئه‌وه‌ش له‌نێوان ساڵانی (51_227ز) ، و له‌و ساڵه‌دا به‌لوچستان له لایه‌ن سوپای ساسانییه‌کانی کوردان ئازاد کراوه ، و کرایه‌وه سه‌ر خاکی کوردستانی دێرین ، و که ئه‌وه‌ش له نێوان ساڵانی (227_590ز) دا بووه.
وڵاتی به‌لوچستان له لایه‌ن سوپای ده‌وڵه‌تی سندی هیندییه‌وه داگیرکرا تا ساڵی (680ز) ، و د‌واتر له لایه‌ن عه‌ره‌به موسڵمانه‌کانه‌وه به‌شێک له‌و وڵاته داگیرکرا ، و بووه به‌شێک له ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کانی وه‌کو (دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشدینیەکان ، و دەوڵەتی خەلافەتی یەکەمی ئه‌مه‌وییەکان ، و دەوڵەتی خەلافەتی یەکەمی عه‌باسییەکان) ، و هه‌روه‌ها د‌واتر سوپای دەوڵەتی خەلافەتی یەکەمی ئه‌مه‌وییەکان عه‌ره‌به‌کان به ته‌واوی به‌لوچستانیان داگیرکرد.
له ساڵی (997ز) لە لایەن تورکه غه‌زنه‌وه‌ییه‌کانه‌وه داگیرکرا تا ساڵی (1037ز) ، و د‌واتر بووه به‌شێک له ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقییه‌کانی تورک ، له نێوان ساڵانی (1037_1157ز) ، و د‌واتر هۆزی غوزی تورکه‌کان داگیری کرد تا ساڵی (1199ز) ، و ساڵی(1199ز) له لایه‌ن سوپای ده‌وڵه‌تی خوارزمی تورکه‌وه داگیرا تا ساڵی (1231ز) ، و له‌و ساڵه‌دا به‌لوچستان له لایه‌ن سوپای ئیمپراتۆر‌یای مه‌نگوڵه‌کانه‌وه داگیرا تا ساڵی (1335ز) داگیرکارییه‌که به‌رده‌وام بوو ، و له‌و ساڵه‌دا هه‌ر دوو به‌شه به‌لوچستانه پاکستانی و ئه‌فغانستانییه‌که له لایه‌ن سوپای سوڵته‌نه‌ی دێهلی ئیسلامییه‌وه داگیرا تا ساڵی (1526ز) ، و له‌و ساڵه‌دا ئەو به‌شه‌ی به‌لوچستان بووه به‌شێک له ئیمپراتۆر‌یای مه‌گوڵه‌کانی هیندستان تا ساڵی (1857ز) ، و له‌و ساڵدا به‌شه به‌لوچستانی ئه‌فغانستان به فه‌رمی خرایه سه‌روڵاتی ئه‌فغانستان ، که تا ئێسته‌ش به‌شێکه له ئه‌فغانستان ، و به‌شه به‌لوچستانه‌که‌ی پاکستان بوو به‌شێک له ده‌وڵه‌تی هیندستانی به‌ریتانی تاوەکو ساڵی (1947ز) ، و دوای سه‌ربه‌خۆیی پاکستان لەو ساڵدا ، خرایه سه‌ر پاکستان که تا ئێسته‌ش هه‌ر به‌شه‌که له‌و وڵاته.
به‌شه ئێرانییه‌که‌ی به‌لوچستان ، بووه به‌شێک له ده‌وڵه‌تی سامانی کوردان ، که له نێوان ساڵانی (819_999ز) دا بووه ، و هه‌روه‌ها به‌شه ئه‌فغستانه‌که‌ی به‌لوچستان و بەشە ئێرانییەکەی بەلوجستان له نێوان ساڵانی (999_1003ز) بووه به‌شێک له ده‌وڵه‌تی سه‌فاریی فارسی ، و د‌واتر ئه‌و به‌شه‌ی به‌لوچستان له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی پاکستانی و ئه‌فغانستانی به‌لوچستان له لایه‌ن سوپای ده‌وڵه‌تی تیمورییه‌کان به سه‌رکردایه‌تی تیموری له‌نگ داگیر کرا ، که ئه‌وه‌ش ساڵی(1370ز) دا بوو و تا ساڵی (1506ز) به‌رده‌وام بووە.
به‌شه ئێرانییه‌که‌ی به‌لوچستان له‌و ساڵه‌دا واتا ساڵی (1506ز) له لایه‌ن سوپای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌کانی ئێران به سه‌رکردایه‌تی شا ئیسماعیلی سه‌فه‌ویی (1501_1524ز) داگیرکرا ، و کرایە بەشێک لە دەوڵەتی سەفەوییەکان ، و هەروەها ئیترئه‌و به‌شه ئێرانییه‌که‌ی به‌لوچستان به‌شێک بووه له ده‌وڵه‌ته ئێرانییەکان له‌و کاته‌وه تا ئێسته ، و هه‌روه‌ها به‌لوچستان هه‌رده‌م له دژی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته ئێرانییه‌کان خه‌باتی و تێکۆشانی کردووه ، و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامن که له ئێسته‌دا بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگیری حزبیوڵڵای به‌لوچستانی لە دژی داگیرکەران کار ده‌کات ، و گه‌لی به‌لوچ لەو وڵاتانەی کە خاکەکەی بە سەریاندا دابەش کراوە ، بێ بەشە لە مافە ڕەوا و سەرەتاییەکانی ، واتا بە هیچ شێوەێک تاوەکو ئێستە چارەنووسی گەلی بەلوچ یەکلا نەبووتەوە ، و هەروەها به‌شێکی زۆر بەشه به‌لوچستانی ئه‌فغانستان ، لە دوای کشانەوەی بەشێکی گەورەی هێزەکانی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لایەن بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان کۆنترۆڵ کراوە ، و ژمارەێکی زۆری چەکداری بلوچی لە ناو ڕێزەکانی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان بوونیان هەیە.
سه‌رچاوه‌کان
1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
2_میر نه‌سیرخان ئه‌حمه‌د زه‌یی به‌لوچ: مێژووی به‌لوچ و به‌لوچستان/ به‌رگی یه‌که‌م-وه: هیوا مه‌حمه‌د زه‌ندی-هه‌ولێر2005ز.
_3ئیمام جلال ا‌لدین سیوطی: مێژووی خەلیفەکانی ئیسلام/ڕاشیدین ، ئەمەوی ، عەباسی-وە: نصرالدین عبدالرحمن قادر-سلێمانی2007ز.
3_ئاخوه‌ند مه‌حمه‌د ساڵح زه‌نگنه به‌لوچ: کوردگال نامه‌ک (کورد بێژنامه)/ به‌رگی یه‌که‌م-وه : هیوا مه‌حمه‌د زه‌ندی-هه‌ولێر2012ز.
4_ڕه‌حیم سابیر: مێژووی ماد-سلێمانی2005ز.
5_ئیگۆر میخائیلۆڤیچ دیاکۆنۆف: میدیا-وه: بورهان قانیع-هه‌ولێر2008ز.
6_سه‌ید که‌مال ئیبراهیمی: کوردستان پێش رووخانی نه‌ینه‌وا-سلێمانی2008ز.
7_عه‌لی ئه‌کبه‌ر سه‌رفراز و به‌همه‌ن فه‌یروزمه‌ندی: دێرینه‌ناسی و هونه‌ر له سه‌رده‌مه مێژوویه‌کانی ده‌وڵه‌تی ماد و هه‌خامه‌نشی/ به‌رگی یه‌که‌م-وە: وریا قانیع-هه‌ولێر2009ز.
7_عه‌لی ئه‌کبه‌ر سه‌رفراز و به‌همه‌ن فه‌یروزمه‌ندی: دێرینه‌ناسی و هونه‌ر له سه‌رده‌مه مێژوویه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئەشکانی و ساسانی به‌رگی دووه‌م-وە: وریا قانیع-هه‌ولێر2009ز.
8_حه‌بیبوڵڵای تابانی: هاو نه‌ته‌وه‌یی کورد و ماد-وه: جه‌لیل گادانی-هه‌ولێر2010ز.
9_د . یوسف العش: عه‌باسییه‌کان ، مێژووی سه‌رده‌می خه‌لافه‌ت-وه: رووپاک کاخدر حه‌مه‌د-هه‌ولێر2010ز.
_10هاشی یحیی الملاح: مێژووی سەردەمی پێغمبەر (د.خ) و خولەفای ڕاشیدین-وە: هۆشیار عبداللە سەنگاوی-هەولێر2011ز.
11_سۆران حه‌مه ڕه‌ش: کورد کێیه؟-له‌نده‌ن ساڵی2013ز.
12_عومه‌رئیسماعیل مارف: تۆماره‌کانی مێژوو-سلێمانی2013ز.
13_ڕۆمه‌ن گیرشمه‌ن: مێژووی ئێران له سه‌ره‌تاوه هه‌تا هاتنی ئیسلام-وه: سه‌لاحه‌ددین ئاشتی-سلێمانی2013ز.
14_ویل دورانت: مێژووی شارستانییه‌ت/ به‌رگی یه‌که‌م-وه: عه‌بدوڵڵا ڕه‌سوڵی-سلێمانی2014ز.
15_ویل دورانت: مێژووی شارستانییه‌ت/ به‌رگی دووه‌م-وه: عه‌بدوڵڵاڕه‌سوڵی-سلێمانی2014ز.
_16سەڵاح تەهبوب: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/سەردەمی ئەمەویەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز
17_د. محمد سیهل طقوش: مێژووی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی-وه: هێمن ئه‌حمه‌د-سلێمانی2015ز.
18_کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.