راچڵەكین -
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەكات بەهۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، رۆژانی (5 - 11)ی مانگی داهاتوو بكرێتە پشووی ناوەندەكانی خوێندن.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق داوای لێكردووین رۆژی 5-11 تاوەكو 13-11 لە هەموو ناوەندەكانی خوێندن بكرێتە پشووی فەرمی، ئەمەش وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
پشووەكەی ناوەندەكانی خوێندن بەهۆی بەكارهێنانی زۆێك لە خوێندنگەكانە وەك ناوەندی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كە بڕیارە رۆژی 11-11-2025 بەڕێوەبچێت.