راچڵەكین -
وەزارەتی بەرگریی رووسیا نوێترین ئامار لەبارەی زیانەكانی سوپای ئۆكراینا بڵاودەكاتەوەو ئاشكراشی دەكات هێزەكانیان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ شارۆچكەی ستراتیجییان كۆنترۆڵكرد و هەزارن سەربازی ئۆكرایناش لە بەرەكانی جەنگ كوژران.
ئەمڕۆ هەینی 17-10-2025، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لەسەرجەم بەرەكانی جەنگ پێشرشەویی بەرچاویان كردووەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا سێ شارۆچكەی گرنگ و ستراتیجییان لە هەرێمی خاركۆڤ و دۆنێتسك كۆنترۆڵكرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هێزەكانی رووسیا لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك هێرشی ئاسمانییان بە بەكارهێنانی مووشەكی دوورمەودای پێشكەوتوو بۆسەر پێگە سەربازییەكانی ئۆكراینا ئەنجامداوەو بەهۆیەوە چەندین دامەزراوەی پیشەسازیی سەربازی و ژێرخانی سوپای ئۆكراینا خاپوور كراوە، هاوكات لەماوەی هەفتەی رابردووشدا زیانە گیانییەكانی سوپای ئۆكراینا و گروپە چەكدارە بەكرێگیراوە بیانییەكان لە سەرجەم بەرەكانی شەڕدا، گەیشتووە زیاتر لە 10 هەزار و 680 سەرباز و چەكدار.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشكراشیكردووە، لە سەرەتای دەستپێكردنی پرۆسە سەربازییەكان لەدژی ئۆكراینا، تاوەكو ئێستا، زیانەكانی سوپای ئۆكراینا بەم شێوەیە بووە:
خستنەخوارەوەی 667 فڕۆكەی جەنگی و 284 هێلیكۆپتەر و 90 هەزار و 737 درۆن.
تێكشكاندنی 633 سیستمی مووشەكی و 25 هەزار و 543 تانك و زرێپۆش.
لەناوبردنی هەزار و 620 سەكۆی مووشەكی و 30 هەزار و 531 تۆپهاوێژ و 44 هەزار و 159 ئۆتۆمبێلی سەربازی.