عیراق هێلیكۆپتەری فریاگوزاری هاوردە دەكات

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2317

راچڵەكین -

عیراق بۆ یەكەم جار ژمارەیەك هێلیكۆپتەری تایبەت بە فریاگوزاری و ئاگركوژێنەوە هاوردە دەكات.

ئەمڕۆ هەینی 17-10-2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەگریی شارستانیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فەرمانگەكەیان ژمارەیەك هێلیكۆپتەری بەدەستگەیشتووە، كە بەكاردەهێنرێت بۆ رزگاركردن و ئاگركوژاندنەوە.

فەرمانگەكە بەبێ ئاشكراكردنی ژمارەی ئەو هێلیكۆپتەرانەی بەدەستی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەمە وەجبەی یەكەمی هێلیكۆپتەرەكانەو لەداهاتوودا وەجبەیەكی دیكەش هاوردە دەكرێت.

بەگریی شارستانیی عیراق باسی لەوەكردووە كە هاوردەكردنی ئەم جۆرە هێلیكۆپتەرانە، گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ پرۆسەی فریاگوزاری، كە لەوەتەەی دامەزراندنی فەرمانگەكە لەساڵی 1956، كاری لەو جۆرە نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن