وەزارەتی دارایی هەرێم فەرمانبەران ئاگاداردەكاتەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 3542

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك بۆ ئەو فەرمانبەرانەی بانكە بازرگانییەكان بڵاودەكاتەوە كە دەیانەوێت راژەكانیان بگوزانەوە سەر بانكی نیشتمان.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تشرینی یەكەمی 2025 وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردەوە، بانكی نیشتیمان، بانكێكی حكومی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە مۆڵەتی پێدراوە.

ئەوەش روونكراوەتەوە:" هەر فەرمانبەرێك لە بانكە بازرگانیەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی ئارەزوو دەكات راژەكەی بگوازێتەوە سەر بانكی نیشتیمان، بەمەبەستی دانانی سەرۆك بەشەكان و یاریدەدەرەكانیان لە بانكی نیشتیمان، لەڕێگای ئەم لینكەی خوارەوە فۆرمی دیاریكراو پڕبكاتەوە، دواتر چاوپێكەوتن ئەنجام دەدرێت."

لینكی پڕكردنەوەی فۆڕم

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن