لەبارەی پسووڵەی ئەلیكترۆنی خۆراك.. هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 3144

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەكاتەوە كە مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆكی ئەندامانی خێزانیان پێشكەش كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تشرینی یەكەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، بڵاویكردەوە، "ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە ئەوانەی كە پسوڵەی خۆراكیان بلۆك كرابوو وە مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆكی ئەندامانی خێزانیان پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان كرد بوو پێویست ناكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بكەن."

ئەوەش روونكراوەتەوە: " ڕاستەوخۆ لە واتس ئاپ نامەیان بۆ دێت، ئینجا دەتوانن لەڕێی ئەپلیكەیشنەكەوە خۆیان ئەپدەیت بكەن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكەمان."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن