ڕێنمایی گرنگ بۆ ئهو كهسانهی گوڵی خوێنیان ههیه
ڕاچڵهكین-
بۆ ئەوەی گوڵە خوێنەکانتان پڕ ڕەنگ و گەشاوەبێت پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەو بکرێت.
1ــ ڕووناکی پێویستە ڕوناکی خۆر بەشێوەی ڕاستەوخۆ لێینەدات واباشترە ئەگەر لەژوورەوەبێت نزیک پەنجەرەبێت و پەردەیەکی تەنک هەبێت تا ڕاستەوخۆ تیشکی خۆر لێینەدات،ئەگەر لەدەرەوەش دابنرێت پێویستە لەژێر سێبەری دار یان شوێنێکی فێنک دابنرێت.
2ـ پێویستە مانگی جارێک لق و پۆپی گوڵەخوێنەکان ببڕدرێت بۆئەوەی لقەکانی ئەستورببن و ڕەنگ و قەبارەی گەڵاکانی بەرەوباشتر بڕۆن.
3ـ پێویستە هەرکاتێک گوڵەخوێنەکانتان گوڵیان کرد ڕاستەوخۆ گوڵەکانی لێبکرێتەوە بۆ ئەوەی لەگەشە نەوەستن،جگە لەو حاڵەتەی ئەگەر مەبەست لە بەخێوکردنی بۆ تۆو بێت نابێت گوڵەکانی لێبکرێتەوە.
س: نەمامگەی دارا و دیاری